دیمەنێك لە مەككە، لەكاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەجدا. وێنە: ئاژانسەکان.
ناونووسین بۆ حه‌ج ده‌ستپێده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئاشكرای كرد، به‌م زووانه ناونووسین بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌ستپێده‌كان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.8.2023 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی رێكاره‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناونووسینی حاجیان راده‌گه‌یندرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه، ئەمڕۆ له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌رپرسی به‌شه‌كان و لێپرسراوی نوسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆ‌كان کراوه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەکە بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2024.
“چه‌ند را و پێشنیازێك خرانه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ناونووسین بۆ حاجییان به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو هاوڵاتییان بتوانن به كه‌مترین كات و ئاسانترین شێوه‌ی ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمار بكه‌ن”، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان وا ده‌ڵێن.
له وه‌رزی رابردووی حه‌جدا، چوار هەزار و 685 هاوڵاتی هەرێم بە مەبەستی ئەنجامدانی حەج چوونە سعودیە و 690یان بە رێگەی وشکانی گەشتەکەیان کرد، هاوكات لەو رێژەیەدا چوار حاجی گیانیان لەدەست دا.