یەدەگی زێڕی عێراق ئاشکرا کرا

964+

فەرمان سادق

بانکی ناوەندی عێراق یەدەگی زێڕی ئاشکرا کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.8.2023، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند کە عێراق خاوەنی 132 تۆن زێڕە.

بەپێی پۆلێنی جیهانی بێت بۆ یەدەگی وڵاتان لە زێڕ، عێراق لە پلەی 29ـەم دێت، هەروەها لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش لە پلەی چوارەم دێت لە دوای عەرەبستانی سعودیە، لبنان و جەزائیر.

لە ئاستی جیهان، ئەمریکا بە هەشت هەزار و 133 تۆن لە پلەی یەکەم دێت، دوای ئەویش ئەڵمانیا دێت بە سێ هەزار و 353 تۆن، ئینجا ئیتاڵیا و فەڕەنسا و رووسیا دێن.