هەفتەی داهاتوو 18 ملیاری دیکەیان پێدەدرێت
ئەمڕۆ سێ ملیار بەسەر جوتیاران دابەشکرا
964+
فەرمان سادق
بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دەستبە دابەشکردنی کراوە و لە هەولێر سێ ملیار دینار بەسەر 119 جوتیار دابەشدەکرێت.
لە هەولێر دەستکراوە بە دابەشکردنی سێ ملیار دیناری پارەی گەنم بەسەر 119 جوتیاران، بەمەش کۆی ئەو جوتیارانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر پارەی گەنمی ئەمساڵیان وەگرتووە دەگاتە 697 جوتیار.
بۆ وەرگرتنی پارەکە، پێویستە جوتیاران کۆپی رەنگاورەنگی ناسنامەی باری شارستانی و وەکالەیان لەلا بێت بۆ ئەوەی پارەکەی وەرگرن.
سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە 964ـی وت، دوای 15 ملیارەکە، ئەمڕۆ دەستمان کردووە بە دابەشکردنی سێ ملیار دیناری تر، بڕیارە هەفتەی داهاتووش 18 ملیار دیناری دیکە بگات و دەستبکرێت بە دابەشکردنی.
بۆ ئەمساڵ، لە سنووری پارێزگای هەولێر چوار هەزار و 342 جوتیار گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە و کۆی پارەکەشی کە پێویستە بدرێت بە جوتیاران 119 ملیۆن و 186 هەزار و 681 هەزار دینارە.