هەفتەیەک ماوە گەلاوێژ بکەوێت و کەشوهەوا فێنێک بێتەوە

964+

فەرمان سادق

لە کوردستان و عێراق پلەکانی گەرما روویان لە دابەزینە و بەگوێرەی دەزگای کەشناسی عێراق بێت هیچ شارێکی عێراقی بۆ ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرمای ناگات بە 50 پلە، بەپێچەوانەی هەموویان بۆ خوار 50 پلە دابەزیون.

لە کوردستانیش، بۆ ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵە و خێرایی با لەسەرخۆیە و خێراییەکەی لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەترە.

دابەزینی پلەکانی گەرما هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی کەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ، کە بە کەوتنی گەلاوێژ ئیدی وردە وردە کەشوهەوا فێنک دەبێتەوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ چوارشەممە 16.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى.
خێراى با / لەسەرخۆ مامناوەند (10 – 20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 9)کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە.

سبەى پێنجشەممە 17.8.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10–20)کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8 – 9)کم دەبێت.
پلەکانى گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42پلەى سیلیزى
دهۆک: 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 48 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 46 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 30 پلەى سیلیزى
سۆران: 44 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 49 پلەى سیلیزى