بە گرتنەوەی ئاو لەلایەن ئێرانەوە قەڵادزێ بێ ئاو نابێت

964+

توانا نەقی

ماوەی دوو رۆژە وڵاتی ئێڕان ئاوی زێی بچوکی گرتووەتەوە و گرفتی کەم ئاوی بەرۆکی قەزای پشدەری گرتووە، قایمقامیەتی قەزاکەش دەڵێت ئەوە بووە بە رۆژانە کە ئاومان لێ دەگرنەوە.

گرتنەوەی ئاوی زێی بچوک لەلایەن ئێرانەوە بووە بە رۆژانەو زۆرجاریش دوای چەند کاتژمێرێک بەریدەدەنەوە.

بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر بە 964ـی راگەیاند، کێشەی ئاویان نییە ئەوان رۆژانە ئاو دەدەن بە هاوڵاتیان و جگە لە رۆژانی هەینی هەمو رۆژێک ئاو بەردەدرێتەوە.

وتیشی، گرتنەوەی ئاو لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە بووە بە شطێکی رۆژانە و ئاوان بۆ تۆڕباینی کارەبا ئەو کارە دەکەن و بەریدەدەنەوە، بەڵام کاریگەری لەسەر قەڵادزێ دروستناکات.

بە ئاسانی رۆژانە لە 95%ـی ئاو دابین دەکەین، سەرچاوەی تری دابینکردنی ئاومان هەیە وەک بیر بۆیە کێشەی ئاو لە قەڵا دزێ بوونی نییە مەگەر بەیەکجاری ئێستران ئاوی زێی بچوک بگرێتەوە، بەکر بایز وای وت.