دیمەنێک لە دەروازەی قەزای شارەزوور _ وێنە: 964
پێنج پرۆژەی شارەوانی شارەزوور وەستاوە
964+
زینوێ حەسەن
پێنج پرۆژەی خزنەتگوزاری و جۆراو جۆر لە شارەزوور وەستاون و نازانرێت کەی دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنیان.
پرۆژەکان خۆیان لە کۆنکرێتی گەڕەک و رووناککردنەوەی شەقام و پرۆژەی تری خزمەتگوزاری دەبیننەوە.
سالار ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی شارەزوور بۆ 964 قسەی کرد و وتی، لەو پێنج پرۆژەیەی کە کاردکردن تیاندا راگیراوە چواریان بۆ ساڵی 2014 دەگەڕێتەوە و یەکێکیان پرۆژەی ساڵی 2021ـە.
پرۆژە وەستاوەکان بریتین لە کۆنکرێتکردنی گەرەکی بیارەییەکانی یەک و دوو بە بڕی چوار ملیار دینار، رووناکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شەقامە دووسایدییەکان بە بڕی دووملیار دینار و کۆنکریتی بەشی یەکەمی گەرەکی مامۆستایان بە بڕی 600 ملیۆن دینار.
دووپرۆژەی تری خزمەتگوزاری کە دەبوو لە ساڵی 2014 جێبەجێ بکرانایە تائێستا جێبەجێنەکراون
سەرۆکی شارەوانی شارەزوور هۆکاری وەستانی ئە وپرۆژانە ی بۆ نەبوونی خەرجی پێویست گەڕاندەوە بۆیە کارکردن تیایاندا وەستاوە کە لە ئێستادا تەرک کراون.