گوندێکی سنوری ئاکرێ گڕی گرتووە و ناکوژێتەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

گوندی شەرمنی سنوری ئاکرێ زەوییەکانی دەورووبەری دوسووتێن و تا ئێستاش کۆنترۆڵ نەکراوە.

هاوڵاتیەکی سنورەکە بە 964ـی وت، ئاگرەکە زۆرە و بەزەحمەت کۆنترۆڵ دەکرێت، ئەوان شکیان لەوەیە کە بە ئەنقەست ئاگرەکە کرابێتەوە.

ئێستا بەرگری شارستانی ئاکرێ سەرقاڵی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکەن.

عەقید ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی راگەیاند، نزیکەی کاتژمێرێکە ئاگرەکە کەوتووەتەوە و سێ تیمیان سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

وتیشی، بایەکی بەهێز هەیە و تا ئێستا نازانن هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چییە، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی ئاگرەکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی