لاوانی یانەی هەولێر بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمار کرد

964+

هێژا خەسرەو ـ هەولێر

لە یەکەم یاری قۆناخی کۆتایی خولی لاوانی نایابی عێراق یانەی هەولێر لە ناو یاریگای دووەمی فرانسۆ هەریری پێشوازی لە یانەی نەجەف کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

لە یارییەکەدا هاوڕێ ئیبراهیم دوو گۆڵی تۆمارکرد، دوو گۆڵەکەی دیکەی یانەی هەولێر لە رێگەی یاریزانان محەمەد سەلام و مستەفا قابیلەوە تۆمارکران.

رەوەند عەبدولخالق مسعود لە لێدوانێکی تایبەتدا بە 964ی راگەیاند، دەمانەوێت رێچکەی سەرکەوتنەکان نەشکێنین، لە هەموو یارییەکدا بردنەوەمان دەوێت، وەک ئاست و ئەنجامیش تیپەکەم شایەنی سەرکەوتنە، پشت بەخوا لە بردنەوە دانابڕێین و دەبینە پاڵەوانی لاوان.

یاری داهاتووی لاوانی هەولێر لە خولی نایابی عێراقدا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو دەبێت بەرامبەر لاوانی مینا و یارییەکەش هەر لە هەولێر دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی