بە تەواو بوونی شەقامەکان لۆد لەسەر کەلار کەمدەبێتەوە
964+
هونەر فارس- گەرمیان
لە نزیکەی سێ هەفتەی ئایندەدا، دوو شەقامی جوت سایدی سەرەکی لە قەزای کەلار بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە، بەوتەی شارەوانی کەلار.
شەقامەکان دەکەونە سەنتەری قەزاکە و هەریەک لە گەڕەکەکانی (جوتیاران بۆ سەر شەقامی 60 مەتری) و (ئەندازیاران – رزگاری)پێکەوە دەبەستێتەوە.
بە تەواو بوونی شەقامەکان نزیکەی 10 گەڕەک سوودی لێ دەبینن و لۆد لەسەر شەقامەکانی دیکەی قەزاکە کەم دەکاتەوە.
گوژمەی پرۆژەی ئەندازیاران- رزگاری 810 ملیۆن و ئەوی دیکەشیان 790 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان تەرخانکراوە، بە وتەی دلێر حەسەن بەرپرسی پرۆژەکانی شارەوانی کەلار.
بەرپرسی پرۆژەکان وتیشی، نزیکەی هەشت مانگە کار لە شەقامەکاندا دەکرێت و لە سێ هەفتەی ئایندەدا کارەکانی تەواو دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی