بنکەی پۆلیسی تایبەت بە مێرمنداڵان لە بەردەڕەش کرایەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

بەشی پۆلیسی قەزای بەردەڕەش بنکەیەکی نوێی پۆلیسی بۆ مێردمنداڵان کردەوە.

ئیتر هەر مێرمنداڵێک تاوانێک بکات لەلایەن ئەو بنکە تایبەتەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

عەمید سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە 964ـی وت، بە فەرمانی پۆلیسی گشتی هەرێم و پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئەو بنکە نوێیە دراوەتەوە، کە تایبەتە بە خوار تەمەن 18 ساڵ و مێرمنداڵان.

وتیشی، لەمەودوا هەر مێرمنداڵێک تاوانێک ئەنجامبدات، دۆسیەکەی دەچێتە بنکەی پۆلیسی مێرمنداڵانی بەردەڕەش، سەرجەم کارمەند و پۆلیسەکانی ئەو بنکەیە جلوبەرگیان مەدەنییە چەنکە لەگەڵ مێرمنداڵاندا مامەڵە دەکەن.

ئەمڕۆ دەستبەکاربوون شوێنییان لە ناو بنکەی پۆلیسی بەردەڕەشە لە پلانیاندایە لە داهاتوودا شوێنێکی تایبەت بەخۆیان هەبێت، سەعدی بەرزنجی وای وت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی