سێ رۆژە چیای گارە دەسووتێت

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

ماوەی سێ رۆژە چیای گارەی لە قەزای ئامێدی دەسووتێت و ئاگری گرتووە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

ئاگرەکە بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوەیە لەو سنوورە کە لەمەوەی ئەم چەند رۆژەدا سێ جار بۆردومان کراوە.

هاوڵاتیەکی دانیشتووی ئەو ناوچەیە بە 964ـی وت، ماوەی سێ رۆژە ئاگرەکە لە چیای گارە بەردەوامە و زیاتر لە 100 دۆنم زەوی و دارستانی سووتاندووە.

وتیشی، بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە نە هاوڵاتیان و نە بەرگری شارستانیش ناتوانن بچن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ناوچەی بەرگارە دەکەوێتە ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی