نەیمار. وێنە: AFP
نه‌یمار به‌ره‌و هیلال
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانه‌ی هیلالی سعودی دواجار توانی نه‌یمار دا سێلڤای به‌ڕازیلی رازیی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بیباته ریزه‌كانییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی نزیك له یانه‌ی هیلال بڵاویان كرده‌وه، یانه‌كه به فه‌رمی توانیویه‌تی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نه‌یمار بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یانه‌ی پاریس سانجێرمان كه‌متر له 100 ملیۆن یۆرۆ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی له نه‌یمار وه‌رده‌گرێت و بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌یمار پشكنینی پزیشكی بۆ یانه‌ی هیلال بكات.
راپۆرته هه‌واڵێك باسی كردووه، نه‌یمار تا 2025 بۆ هیلال یاریی ده‌كات و ساڵانه 160 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت.