چەمچەماڵ.. 8 کەس لەسەر غەش لە پرسیارەکانی 12 ئامادەیی دەستگیکران
964+
فەرمان سادق
لەسەر غەش و پێوتنەوەی پرسیارەکانی 12ـی ئامادەیی هەشت کەس لە چەمچەماڵ دەستگیرکران.
کەمێک پێش ئێستا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی هەشت کەسی بە تۆمەتی غەش و پێوتنەوەی پرسیارەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی راگەیاند و دەڵێت: دەستبەسەر چەندان ئامێرئ بێتەلیش گیراوە.
ئەو هەشت کەسەی دەستگیرکراون لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بووە و تۆمەتبارن بەوەی لە رێگەی ئامێری بێتەلەوە وەڵامی پرسیارەکانی پۆڵی 12 ئامادەییان بە ژمارەیەک قوتابی وتووە.
ئاسایشی گشتی سلێمانی دەشڵێت؛ ئەو ئامێرانەی بە نیاز بوون بەکاری بهێنن، دەستی بەسەردا گیراوە و تۆمەتباران بە مادەی 240 لە یاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.