لە گەشتی هەواڵەکانەوە

سینگڵەکان لە دەرهێنانی پاسپۆرت مەرجیان بۆ دانرا

964+

ژووری هەواڵ

– چیتر ئەگەر تەمەنت لە سەرووی 18 ساڵ بێت و سنگڵ بیت واتە ژنت نەهێنابێت یەکسەر پاسپۆرتت بۆ دەرناکەن بەڵکو پێویستی بە سورتقەید و کارتی نێشتیمانی باوک و دایک هەیە و دەبێت پێتبێت.

– زانکۆی پۆلیتەکنیک لە نێوان کەلار و کفری گیری خواردووە و ئاخۆ کامیان دەبەنە شوێنی ئەو زانکۆیە

– ئیدارەی گەرمیان داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەکات، ئەگەر خوازیارن وەک کارمەندی پۆلیس دابمەزرێن، ئەوا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

– چەند کەسێکی نەناسراو شانە هەنگەکانی کچێکی دهۆکی دەسوتێنن و هیچی بۆ دەرناچێت، ئەو کاری یەکەمجاریش نییە بەسەر هەنگەکانیئ ئەو کچەدا دێت.

– ماوه‌یه‌كه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه،‌ قالۆنچه‌ و مێشووله‌یه‌ك واز له‌ به‌روبوومى جوتیاران ناهێنن و ئه‌مه‌ش وای له‌ كشتوكاڵى ئه‌و پارێزگایه‌ كردووه‌ و بێته‌ سه‌رخه‌ت و به‌ ڤیدیۆیه‌كى تایبه‌ت، چاره‌سه‌ركردنیان دیاری بكات.