کەمێک لەمەوبەر

تەرمى بڕوا جەزا دۆزرایەوە: لە ئاوى شاخەسوور خنکا بوو

964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
دواى چوار رۆژ لە گەڕان، کەمێک لەمەوبەر تەرمى بڕوا جەزاى تەمەن 24 ساڵ لە ئاوى شاخەسوور لە سنوورى شارباژێر دۆزرایەوە.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکە، تەرمەکە کەمێک لە خوارووى ئەو شوێنەى مەلەى لێکردبوو، دۆزراوەتەوە.

رۆژیی پێنجشەممەی رابردوو 23.4.2026، بڕوا جەزا لە ئاوى شاخەسووری شارباژێر خنکا و دواى چوار رۆژ کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەى دۆزرایەوە.