جووتسایدی رەشکین دادەخرێت و کارکردن تیایدا بەردەوامە. وێنە:هاتوچۆی هەولێر.
بۆماوەیەکی نادیار جووتسایدێکی هەولێر دادەخرێت
964+
فەهمی نەبی
پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، بۆ ماوەیەکی نادیار ناتوانن جوتسایدی رەشکین تەنیشت جەوازتی کۆن بەکاربێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13.8.2023، هاتوچۆی هەولێر لە ئاگاداریەکدا بۆ شوفێران رایگەیاند، لە سبەی دووشەممەوە لە ترافیکی سەربەستی تا کۆتایی جوتسایدی رەشکین دادەخرێت، لەبری ئەوە هاوڵاتیان دەتوانن رێگای سەرەکی هەولێر بۆ خەبات بەکاربێنن یان شەقامەکانی گەڕەکی 32ی پارک بەکاربێنن.
هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت، هۆکاری داخستنی رێگەکە کارکردنە تیایدا چونکە پێشتر تەواو نەکرابوو بەهۆی تێپەڕبوونی بەناو گوندی رەشکین و نازانرێت کەی تەواو دەبێت.