سەرۆك وەزیزانی ئیسرائیل نەتانیاهۆ
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
“هه‌ر رێككه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه بپارێزرێت”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئه‌گه‌ری هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران هه‌بێت، دەبێت گەرەنتی پاراستنی “بەرژەوەندییە گرنگەکانی” ئیسرائیل بکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری قەیرانەکە.
بنیامین نه‌تانیاهۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوای لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران”” ئاشكرای كرد کە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووە و باسیان لە پێشهاتەکانی پرسی ئێران و ئەگەری سوودوەرگرتن لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ترەمپ پێی وایە، “دەرفەتێک هەیە بۆ سەرمایەگوزاریکردن لە دەستکەوتە بەرچاوەکانی سوپای ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شەڕەکە لە رێگەی رێککەوتنێکەوە، “رێککەوتنێک کە بەرژەوەندییە گرنگەکانمان بپارێزێت”.
نەتانیاهۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی سیاسی بەردەوامن و دەشڵێت: لەهەمان کاتدا بەردەوامین لە هێرشەکانمان لە هەردوو وڵاتی ئێران و لوبنان، ئێمە بە وردی بەرنامەی مووشەکی و بەرنامەی ئەتۆمی دەکەینە ئامانج و بەردەوامیشین لە لێدانی توند لە حزبوڵای لوبنانی.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە ئامانجدارەکان کرد و وتی: “تەنیا چەند رۆژێک لەمەوبەر دوو زانای ئەتۆمی دیکەمان لەناوبرد و زیاتریشمان ماوە، ئێمە لە هەر بارودۆخێکدا بەرژەوەندییە ژیانییەکانمان دەپارێزین”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ ئێران گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنی ئاشتی، به‌ڵام ئێرانییه‌كان ده‌ڵێن تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ئاردا نییه.