رۆناڵدۆ بە پێکانەوە یاریگەی جێهێشت. فۆتۆ: AFP
كریستیانۆ رۆناڵدۆ تووشی پێكان بوو
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ كاپتنی یانه‌ی نه‌سڕی سعودی، له یاریی شه‌وی رابردوو یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی هیلال، تووشی پێكان بوو.
شه‌وی رابردوو له یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب، یانه‌ی نه‌سڕ به 2-1 گۆڵ له یانه‌ی هیلالی برده‌وه، هه‌ردوو گۆڵی نه‌سڕ رۆناڵدۆ تۆماری كرد.
رۆناڵدۆ له كاتی زیادكراو و له خوله‌كی 115 یاریگه‌ی جێهێشت، دوای به‌ریه‌ككه‌وتنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌حفلیی یاریزانی هیلال.
هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه ئاستی پێكانه‌كه‌ی دۆن چه‌نده و چه‌ندیش له یاریگه‌كان داده‌بڕێت.