لە بۆکان
وەرزی چنینەوەی قەیسیە و وشکی دەکەنەوە
964+
سلێمان رەحیمی
لە بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەرزی چنینەوەی قەیسییە و جوتیارەکانیش بە تەڕی نایبەنە بازاڕ و وشکی دەکەنەوە.
یەکێک لە خاوەن باخەکان بۆ 964 قسە دەکات و دەڵێت، ئەگەر قەیسییەکان بە تەڕی ببەنە بازاڕ پارە ناکات و ناچارن وشکی بکەنەوە بۆئەوەی پارەیەکی زیاتر بکات.
دوای لێکردنەوەی قەیسییەکە لە دارەکان دواتر ناوکەکەی تیادا دەردەکەن و بە کەرتکراوی لەبەر خۆر هەڵیدەخەن و بڵاوی دەکەنەوە تا وشک دەبێتەوە.
قەیسی وشکراو لە زۆرێک لە ماڵەکاندا دەکرێت بە شلە و خواستێکی زۆری لەسەرە بەتایبەت لە رۆژانی جەژن و بۆ سەر سفرەی جەژن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی