حكومه‌ت قه‌ره‌بووى بیره وشكبووه‌كه‌ى گوندی کاموسەک ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ناحیه‌ى سكتان قه‌ره‌بوى گوندى كاموسكى سنووره‌كه‌ى، به لێدانێكى بیره‌ئاوێكى نوێ ده‌كاته‌وه كه ساڵى پار وشكى كردبوو.
له‌مانگى ئه‌یلولى ساڵى پار، حكومه‌ت بیره‌ئاوێكى بۆ گوندى كۆلكه‌ڕه‌شی سنوورى ناحیه‌ى سكتانى سه‌ر به قه‌زاى كۆیه لێداو به‌هۆیه‌وه بیره‌كه‌ى گوندى كاموسه‌ك وشكى كرد، ئێستا خه‌ریكه به بیرێك قه‌ره‌بووى گوندى دووه‌م ده‌كاته‌وه.
شاخەوان عه‌بدوڵا، بەرێوەبەری ناحیەی سکتان به 964ـى راگه‌یاند، دەستکراوه بە ھەڵکەندنی بیری ئیرتوازی بۆ گوندی کاموسەک.
وتیشی “له‌پاره‌ى وشكه‌ساڵى ره‌زامه‌ندى بۆ ئه‌و بیره وه‌رگیراوه، كه 320 مه‌تر قوڵ بێت تا ده‌گاته ئاوێكی باش”.
به‌ڵام ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، له‌وه‌ته‌ى دوێنێ ده‌ست به‌لێدانى ئه‌و بیره كراوه، ده‌ركه‌وتووه ئاوێكی باشی هه‌یه.
بیره‌كه‌ى گوندى كاموسه‌ك له‌پشت ئاوایی گونده‌كه‌یانه‌وه لێده‌درێت كه به‌پێی پشكنینى جیۆلۆجی ئه‌و شوێنه ئاوى لێیه.
گوندى كاموسه‌ك له 130 خێزان پێكهاتووه و ژماره‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى نزیكی 600 كه‌س ده‌بێت، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین گوند له سنوورى ناحیه‌ى سكتان.