چیتر ئاوەڕۆکانی گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی کێشەیان نییە

پێشەوا محەمەد

ئاوەڕۆکانی گەڕەکی راپەڕین پاککرانەوە و چیتر کێشی گیران و سەرئاوگەڕانیان نییە.

هەڵمەتەکە ئەمڕۆ شەممە 12.8.2023 لە لایەن شارەوانی راپەڕین، کە سەر بە شارەوانی سلێمانییە ئەنجام دراوە.

964 لە زاری زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانییەوە دەزانێت، پێشتر دایشتوانی ئەو گەڕەکە داوایان لە شارەوانی کردووە سەیری مەنهۆڵەکانیان بۆ بکەن، چونکە لە هەندێ شوێن ئاو دەهاتە دەرەوە و کیشەی بۆ شەقام و کۆڵانەکان دروست کردووە.

ناوبراو بۆ 964 وتیشی، “قوڕ و لیتەیەکی زۆریان تێدابوو و سەرجەمیان پاککرانەوە”.