به‌مزووانه بەشه ئاردی شه‌شه‌مى ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌ست به دابه‌شكردنى لیستى به‌شی شه‌شه‌مى ئاردى ئه‌مساڵ بۆ بریكاره‌كانى خۆراك كراوه و به‌رپرسێكیش ده‌ڵێت، به‌مزووانه ئارده‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.
تا ئێستا كه مانگى ئابی 2023 یه، ته‌نیا پێنج به‌شه ئارد له هه‌رێمی كوردستاندا دابه‌شكراوه و هاوڵاتیان بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بڕى نۆ كیلۆ ئاردى وه‌رگرتووه.
به‌پێی داتاكانى وه‌زاره‌تى بازرگانى هه‌رێم، ساڵی رابردووش بەهۆی نەبوونی گەنم لە کوردستان، ته‌نیا پێنج بەشەئارد له پارێزگاكانى هه‌رێم و حه‌وت به‌شه ئاردیش لە پارێزگاکانی عێراق دابەشکرابوو.
ساڵانە هه‌رێمی كوردستان بۆ 12 مانگ، ، پێویستی بە نزیكەی 780 هەزار تەن ئارد دەبێ، به‌ڵام تا ئێستا ساڵانه وه‌ك پێویست له‌هه‌رێمى كوردستان و عێراقدا 12 به‌شه ئارد دابه‌ش نه‌كراوه.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، بۆ 964 ئاشکرای کرد، بەشی شەشەمی ئارد رەزامەندی دابەشکردنه‌كه‌ی هاتووە، له‌مڕۆشه‌وه لیستی ئارد دراوه‌تە بریکارەکان و به‌م زووانه‌ش دابەشکردنه‌كه‌ی دەست پێدەکات.
وتیشی “له‌مه‌ودوا ئاردى باش دابەش ده‌کرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه”.
جگه له ئارد، مانگانه ئه‌و بەشەخۆراکه‌ی ئه‌مساڵ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت، بریتیه له برنج، زەیت، دۆشاوی تەماتە، شەکر، لەتکەنۆک و نیسک.