روو لە بەرزییە

نرخی نەوت ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد

964+
فەهمی نەبی

ئەمڕۆ شەممە، لە بازاڕەکانی جیهانی نرخی نەوت بەراورد بەکاتی داخستنی ژمارەیەکی نوێی تۆمارکرد، بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 86 دۆلار و 73 سەنتە.

تۆمارکردنی نرخی نوێی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی لەکاتی داخستنی بۆرسە، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 86 دۆلار و چوار سەنت بووە، بەمەش ئەمڕۆ شەممە بەراورد بە دوێنێ هەر بەرمیلێک %0.38 بەرزبووەتەوە.

بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس، 83 دۆلار و چوار سەنتە.

کۆتایی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد بەراوورد بە سێ مانگی پێش خۆی، کاتێک هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 87 دۆلار و 58 سەنت.
شارەزاییانی بواری وزە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو لێدوانانەی رێکخراوی ئۆپیک دەگەڕێنەوە لەبارەی نەوت، کە رایگەیاندبوو خواست لەسەر نەوت بەجێگری دەمێنێتەوە، هاوکات کەمبوونەوەی نەوت لە ئەمبارەکانی ئەمریکا خواستی ئەو وڵاتەی بۆ کڕینی زیاتر کردووە.