چارەسەرکردنی ئاوی ناحیەی بحرکە.وێنە:سۆشیال میدیا
سەرپێچی بەحرکەی بێ ئاو کردووە
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
بێجگە لەوەی کێشەی کەمئاوی هەیە ناحیەی بەحرکە، گرفتارە بەدەست راکێشانی ئاوی سەرپێچییەوە.
محەمەد حوسێن بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بەحرکە بە 964ی وت، یەکێک لە کێشەکانی کەمئاوی بەحرکە هەبوونی ژمارەیەکی زۆری ئاوی سەرپێچی دەگەڕێتەوە، ماڵ هەیە 10 خەت ئاوی راکێشاوە، ئەمە بووەتە هۆکاری کێشەی کەمئاوی.
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بەحرکە دەڵێت، نەمانتوانیوە هەموو ئەو سەرپێچیانە ببڕین، داوامان کردووە هێزی ئەمنی لەگەڵمان بێت.
محەمەد حوسێن ئەوەش دەڵێت، “لە دوو رۆژی رابردوودا بەتەنیا لە گەڕەکی بەحرکەی نوێ 25 ئاوی سەرپێچی بڕاون”.
ناحیەی بەحرکە سەر بە قەزای ناوەندی پارێزگای هەولێرە.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی