پۆلیسی سلێمانی: شۆفێری رووداوە هاتوچۆکە دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی لە سلێمانی خۆی بە پێنجی دیکەدا کێشا لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیر کراوە.

رووداوەکە کاتژمێر یەک درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی روویداوە و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەر خۆی بە پێنج ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، “شۆفێری ئۆتۆمبێلە تۆیۆتا لاندکرۆزەرەکە کە هۆکاری رووداوەکە بووە دەستگیر کراوە”.

وتیشی، “دادوەر بە پێی ئەو سکاڵایانەی لەسەری تۆمار دەکرێن مامەڵەی لەگەڵ دەکات”.

964 پێشتر لە تەندروستی سلێمانییەوە زانیاری وەرگرتووە، کە لە رووداوەکەدا تەنیا یەک کەس بریندار بووە و ئەویش بارودۆخی جێگیرە.