کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ لەسەر شەقام - وێنە: 964
ئەم هەواڵە بۆ شۆفێرانە
لە هەرێمی کوردستان یان عێراق سەرپێچی بکەی سزاکەی وەردەگری
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەری گشتی لە هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتن کراوە بۆ یەکخستنی سیستمی سزاکانی سەرپێچییەکانی هاتوچۆ، بەمەبەستی جێبەجێکردنی یاساکان لە سەرانسەری عێراقدا.
سزاکان، تیژڕەوی و تاریککردنی جامی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە.
عودەی سەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 23.8.2026 لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، ئەو هەماهەنگییە بەجۆرێکە کە ئەگەر شوفێرێک بە تابلۆی پارێزگاکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان سەرپێچی بکات، غەرامەکەی بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە.
وە ئەگەر شوفێرێکیش بە تابلۆی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی عێراق سەرپێچی بکات، غەرامەکەی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاکەی لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
رێککەوتنەکە چ جۆرە سەرپێچییەک دەگرێتەوە؟
– سزای تیژڕەوی (کامێراکانی چاودێری): تۆمارکردنی خێڕایی لە ڕێگای کامێرا زیرەکەکانەوە لە نێوان هەردوولادا هاوبەش دەکرێت.
– تاریککردنی جامی ئۆتۆمبێل (تەزلیل): ڕێوشوێن و سزاکانی پەیوەست بە جامی ڕەش بە هەمان شێوە لە سەرانسەری عێراقدا وەک یەک جێبەجێ دەکرێن.
– پاراستنی مافی یاسایی: ئامانجی سەرەکی کەمکردنەوەی سەرپێچییەکان و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانە لە ڕێگاوبانەکاندا.