هێزە عێراقییەکان کردوویانە

ئەنجامی ئۆپراسیۆنێک: سنوری شەش گوندی دوزخورماتوو جێی مەترسی نییە

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنێکیان بۆ گوندەکانی سنوری باشوری قەزای دوزخورماتوو بەکۆتاهێنا و ئەنجامەکەی ئەوە بوو کە ئەو ناوچانە جێی مەترسی نین.

ئۆپراسیۆنەکە سنوری هەریەک لە گوندەکانی دراویش، تل حەنش، ئەرجان – کنگربان، غماز و تل حەنەشی گرتەوە.

عیماد جاسم فەرماندەی بارەگای پێشکەوتووی ئۆپڕاسیۆنەکانی دوزخورماتوو بە 964ـی وت، ئۆپراسیۆنەکەیان بە ئامانجی پاراستنی ئاسایشی گوندەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکانی سنورەکە کردووە.

وتیشی، سنوری ئەو شەش گوندەیان پشکنیوە و دڵنیابوونەتەوە لەوەی ئەو سنورە جێگای مەترسی نییە و چەکدارە تووندڕەوەکان لەو شوێنانە بوونیان نییە.