فرۆشتنی نەوت لە بازاڕی ئازاد، دیمەنی دوکانێکە لە ناوەندی سلێمانی _ وێنە: 964
نەوت بەرزترین ئاستی لە شەش مانگدا تۆمار کرد
فەرمان سادق
نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لە سێ مانگی رابردوودا تۆمارکرد و 87 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.8.2023، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا 87 دۆلاری تێپەڕاند و بەراورد بە سێ مانگی رابردوو بەرزترین ئاستی تۆمار کرد.
نرخی نەوتی خاوی برێنت 87.58 سەنتە، بەراورد بە دوێنێ سەرووی دۆلارێک هەڵکشاوە.
بەپێی ئامارەکانی (investing) بێت، لە سێ مانگی رابردوودا زیاتر لە 10 دۆلار نرخەکەی بەرزبووەتەوە و لە شەش مانگی رابردووشدا سەرووی دوو دۆلاری زیاد کردووە.
ئەو هەڵکشانە لە کاتێکدایە بڕیارە رووسیا 300 هەزار بەرمیل هەناردەی نەوت کەم بکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوا کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس، بڕیاردرا کە ئاستی بەرهەمهێنان بەرز نەکەنەوە.
یەکێکی تر لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نوت، کەمبوونەوەی نەوتە لە ئەمبارەکانی نەوت لە ئەمریکا.