له رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا
+964
هۆگر عەدنان-چەمچەماڵ
لە رووداوێکی هاتوچۆدا، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و شەش کەس بریندار بوون.
رووداوەکە کاتژمێر 11:25خولەک بووە لە رێگەی چەمچەماڵ- تەکیە، نزیک کارگەی خشتی ئاشوور و له نزیک دەروازەی چەمچەماڵ.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی چەمچەماڵ بە964وت، “لە رووداوەکە کوڕ و دایکێک گیانیان له ده‌ست دا، كه دایكه‌كه تەمەنی 51 ساڵ و كوڕه‌كه‌ش 21 ساڵە”.
وتیشی، هەر لە رووداوەکەدا شه‌ش كه‌سی دیكه بریندار بوون، كه سێ ژن و سێ منداڵ و ئەندامی یەک خێزانن، ئێستا لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید پێشرەو چارەسەری بریندارەکان دەکرێت”.
شۆڕش ساڵح جاف رێپێدراوی هاتوچۆ بە 964ی وت، رووداوەکە وەرگەڕان بووه، ئۆتۆمبێلێكی تویۆتا پیكاب لە کاتی گەڕانەوە بۆ چەمچەماڵ وه‌رگه‌ڕاوه و خێزانەکە خەڵکی گوندی گەراون، سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر و ساڵانێکە لە چەمچەماڵ نیشتەجێن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا