هەڵبژاردەی ژنانی فەرەنسا. وێنە: 964
تیپه‌كانی قۆناغی هه‌شتی مۆندیال ده‌ركه‌وتن
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی قۆناغی 16ی مۆندیالی ژنان، تیپه‌كانی قۆناغی هه‌شت و یارییه‌كانی ده‌ركه‌وتن
یارییه‌كانی مۆندیالی ژنان له تۆپی پێ به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات، كه له ئوسترالیا و نیوزیلاند به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مڕۆش دوو تیپ گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شت، كه دواتیپ بوون.
هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا بردنه‌وه‌یه‌كی زه‌حمه‌تی تۆماركرد و به 1-0 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی جامایكای برده‌وه.
هه‌روه‌ها ژنانی فه‌ره‌نسا ئاستێكی سه‌رنجڕاكێشیان پێشكه‌ش كرد، كاتێك به ئه‌نجامی 4-0 گۆڵ له ژنانی مه‌غریبیان برده‌وه، به‌مه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و جامایكا گه‌یشتنه قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
هاوكات تیپ و یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت ده‌ركه‌وتن، كه به‌م جۆره‌یه:ئیسپانیا – هۆڵه‌ندا
ژاپۆن – سوێد
ئوستڕالیا – فه‌ڕه‌نسا
ئینگلته‌را – كۆڵۆمبیا
یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شت رۆژی هه‌ینیی داهاتوو ده‌ستپێده‌كه‌ن.
مۆندیالی 2023ی تۆپی پێی ژنان له ئوستڕالیا و نیوزیلاند به‌ڕێوه‌ده‌چێت.