ئاگه‌داربه‌ له‌ كام زانكۆ و په‌یمانگه‌ی باوه‌ڕپێكراو ده‌خوێنیت

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزارەتى خوێندنى باڵای هه‌رێمی كوردستان لیستى ناوى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی لە هەرێم بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، جگه‌ له‌وانه‌ی ناویان هاتووه‌، ئه‌وانی دیكه‌ باوه‌ڕپێكراونین.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، “لەبەر رۆشنایى یاساى زانکۆ تایبەتەکان کە لە پەرلەمانى کوردستان پەسەند کراوە، مۆڵەتى کردنەوەی بە زانکۆ و پەیمانگەى تایبەت لە شارەکانى هەرێمى کوردستان داوە”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، جگە لەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتانەى، كه‌ لە لیستى هاوپێچدا ناویان هاتووە و پابەندى مەرج و رێنماییەکانى وەزارەتن، هیچ زانکۆ و پەیمانگە و کۆلێژە زانکۆییەکى دیكه‌ لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مۆڵەتى پێنەدراوە و باوەڕپێکراو نییە.

لیستی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ئه‌مانه‌ن:

زانکۆ تایبەتەکانى سنوورى هەولێر:
زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک
زانکۆى جیهان – هەولێر
زانکۆى لوبنانى فەرەنسى
زانکۆى نۆلج
زانکۆى بەیان
زانکۆى ئەربیلى نێودەوڵەتى
زانکۆى کاسۆلیک
کۆلێژى قەڵاى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى

زانکۆ تایبەتەکانى سنوورى سلێمانى:
زانکۆى ئەمریکى لە عێراق/ سلێمانى
زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا
زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى
زانکۆى جیهان – سلێمانى
زانکۆى نێودەوڵەتى تیشک/ لقى سلێمانى
زانکۆى قەیوانی نێودەوڵەتی
کۆلێژى گۆیژەى زانکۆیى بۆ دیراساتى ئایینى

زانکۆ تایبەتەکانى سنوورى دهۆک:
زانکۆى جیهان – دهۆک
زانکۆى نەورۆز

پەیمانگە تایبەتەکانى سنوورى هەولێر:
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز
پەیمانگەى نۆبڵى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى پایتەخت
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى ئایندە
پەیمانگەى تەکنیکى هەیبەت سوڵتان
پەیمانگەى تەکنیکى گەشەى تایبەت

پەیمانگە تایبەتەکانى سنوورى سلێمانى:
پەیمانگەى تەکنیکى کوردستان
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەت لە کەلار
پەیمانگەى تەکنیکى ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا

پەیمانگە تایبەتەکانى سنوورى دهۆک:
پەیمانگەى تەکنیکى دهۆکى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى ئاراراتى تایبەت
پەیمانگەى تەکنیکى تایبەتى رواندز – لقى زاخۆ