گەڕانی تیمەکانی بەرگری شارستانی راپەڕین بەدوای تەرمی گەنجەکە. وێنە:964
چوار رۆژە خنکاوە
دوای چوار رۆژ تەرمی گەنجەکەی دەربەندی رانیە دۆزرایەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
دوای چوار رۆژ، تەرمی ئەو گەنجەی کە لە ئاوی دەربەندی رانیە خنکا، دۆزرایەوە.
خنکاوەکە ناوی محەمەد عەلییە و تەمەنی 20 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی قولەی قەزای رانیەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە 8.8.2023، عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، تەرمەکە لەنزیک گوندی سەرسیان دۆزراوەتەوە و براوەتە پزیشکی دادوەری.
محەمەد عەلی لە هەمان ئەو شوێنە خنکا، کە تێیدا شەش رۆژ بەر لە ئێستا گەنجەکەی هەولێر خنکا بوو.
بە وتەی ئەو تیمەکانی بەرگری شارستنی راپەڕین کە بەدوای تەرمەکەدا گەڕاون، محەمەد عەلی، مەلەی نەزانیوە و بە چووپەوە چووبووە ناو ئاوەکە، بەڵام چووپەکەی لێ بووەتەوە و نەیتوانیوە بیگرێتەوە و بەهۆیەوە خنکاوە.