تەندروستی سلێمانی: کوزەڵە مەخۆن

“حاڵەتەکانی تووشبوون بە کرمی جگەر لەناو هاوڵاتیان زیادیکردووە”

شۆڕش قادری

تەندروستی سلێمانی دەڵێت، حاڵەتەکانی تووشبوون بە کرمی جگەر لەناو هاوڵاتیان زیادیکردووە، بۆیە کوزەڵە مەخۆن و خۆتان بپارێزن.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا داوا لە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەکات خۆیان بەدوور بگرن لەخواردنی سەوزە لەجۆری ( کوزەڵە ) بۆ ئەوەی تووشی کرمی جگەر نەبن.

هەربەپێی راگەیەنراوەکە لەئیستادا حاڵەتەكانی كرمی جگەر لەناو هاوڵاتیان زیادیكردووە و چارەسەرەكەشی زۆر گرانە و بەم دواییە نزیکەی (90) حاڵەتی تووشبوون بە كرمی جگەر تۆماركراون و زۆرینەی لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین بووە.