ئه‌مساڵیش ئێران کارەبای بەسەر عیراقدا بڕی
964+
راژان باجەلان – خانەقین
وڵاتی ئێران کە بەشێک لە کارەبای عێراق دابین دەکات، له‌دوێنێ شه‌وه‌وه بەسەریدا بڕی.
سەرچاوەیەک لە فەرمانگەی کارەبای خانەقین بە 964ـی راگەیاند ، لە دوێنێ شەوەوە ئێران بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک هێڵەکانی کارەبای بەسەر عێراقدا بڕیوه .
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لە رێی وەزارەتەوە سەرجەم بەرێوەبەڕیەتییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە هەرسێ هێڵی ( 776-777- 400 مێرساد) لە کارکەوتوون کە له سنوورى خانه‌قینه‌وه تاوه‌کو بەشێک لە بەغداد کارەبای لێدەبات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی “ئێستا کارەبای نیشتیمانی هەیە کە لە بەغداوە دەدرێتە ئەم ناوچەیە و بەپێی خشتەکە کە چوار کاتژمێر بڕان و دوو کاتژمێر پێدان دەبێت”.
دەربارەی دووبارە کارپێکردنی هێڵەکانی ئێرانیش، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، هیچ وادەیەک دیاری نه‌كراوه، کەی دێتەوە.
یەکەمجار نییە بڕینى كاره‌با له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه رووبدات، به‌ڵكو ساڵانە لە هەمان وەرزی هاویندا کە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە 50 پلە ئەم دۆخە دووبارە دەبێتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن