تا ئێستا 70% یان بڕیوه
سۆران له گه‌رمه‌ى هه‌ڵمه‌تى بڕینى كاره‌بای نایاسایی دایه
964+
ژوورى هه‌واڵ
له سنوورى ئیداره سه‌ربه‌خۆى سۆران ده‌ست به بڕینى سه‌رپێچییه‌كانى سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌باى نیشتمانى كراوه و كاره‌بای سۆرانیش ده‌ڵێت، تا ئێستا 70%ـى سه‌رپێچییه‌كانیان بڕیوه.
تیمەكانی بڕینی سەرپێچی كارەبا رۆژانە بۆ بڕینی ئەو سه‌رپێچیانه ده‌رده‌چن و ئەو شوێنانەش دەگرێتەوە كە سیستەمی پێوەری زیرەكیان بۆ نەبەستراوە.
تا ئێستا ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى كاره‌باى سۆران له سنوورى قەزای مێرگەسۆر و ناوه‌ندى ئیداره‌ى سۆران جێبه‌جێكراوه.
ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای ئیدارەی سۆران بە 964ـی راگه‌یاند “تاكو ئێستا 70% سەرپێچییه‌كانى سه‌ر كاره‌بامان بڕیوه، ئه‌ویش به دانانی سیستەمی پێوەری زیرەك”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لە داهاتوویەكی نزیكیشدا تەواوی سەرپێچیەكانی كارەبا لە سنورەكه‌یان كۆتایی دێت”
ئەوەشی ئاشكراكرد، سیستەمی پریپەید سەرەتا لە ناوچەی پیشەسازی ناو سۆران دەستپێدەكات دواتر بازاڕی سۆران دەگرێتەوە، چونكە ناوچەی پیشەسازی سۆران لە رێگەی فیدەرێكی تایبەتەوە كارەبا وەردەگرێ.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن