لە پاش ساڵی 2017

هێشتا بەشێک لە خانووە رووخاوەکانی دوزخورماتوو نۆژەن نەکراونەتەوە


سیروان خورشید

دوای شەش ساڵ لە رووداوەکانی ساڵی 2017 و ئاوارەبوونی هەزاران کەس لەو شار و دێهاتانەی دەکەونە سەر هێڵی مادەی 140ـی دەستوور، هێشتا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان قەرەبوو نەکراونەتەوە بۆ ئەو زیانانەی بەریان کەوتووە.

مەلا هاوار یەکێکە لە زیانمەندەکانی دوزخورماتوو، ئەو بۆ 964ـی باسکرد، هێشتا خانووە رووخاوەکەی بۆ نۆژەن نەکراوەتەوە.

ئەو لەبری هاوڵاتیانی دیکەی قەزاکە باس لە گیروگرفتەکانیان دەکات و هیوا دەخوازێت بەزووی حکومەتی عێراق و هەرێم و لایەنەکان قەرەبوویان بۆ بکەنەوە.