هەرێم و بەغدا لەسەر نووسینەوەی رەشنووسی یاسای نەوت رێککەوتن

964+

فەرمان سادق

کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر پرسی یاسای نەوت و گاز بە دوو پێشنیاز کۆتایی هات.

ئەمڕۆ شەممە 5.8.2023، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ جێگرانی سەرۆک وەزیران کە هەردوو وەزیری دەرەوە و وەزیری نەوتن، لەسەر پرسی رەشنووسی یاسای نەوت و گاز کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکە جگە لە بەرپرسانی باڵای وەزارتی نەوت، ئەوا پارێزگارانی پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوتیش ئامادەی بوون.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی نەوتی عێراق لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە کۆبوونەوەکە بە دوو پێشنیاز کۆتایی هاتووە، ئەوانیش:

1- پێکهێنانی لیژنەی چاودێری لەسەر بابەتەکە و رێکخستنی کۆبوونەوەکانی داهاتوو.

2- لەسەر هەردوولایە کە رەشنووسی کار پێشکەش بکەن لە رێگەی لیژنەکانەوە بۆ خستنەڕووی دونیابینیان لەسەر رەشنووسی یاسی نەوت و گاز، بۆ تاوتوێکردنیان بۆ گەیشتن بە کۆتا رەشنووسی یاسای نەوت و گاز.