هانده‌رانی هه‌ولێر: تیپه‌كه‌مان یارییه‌كی باشی كرد
+964
شیراز عه‌بدوڵا
دوای دۆڕانی یانه‌ی هه‌ولێر له یاریی كۆتایی جامی عێراق به یانه‌ی جه‌وییه و له‌ده‌ستدانی جامه‌كه، هانده‌رێكی هه‌ولێر ده‌ڵێت، تیپه‌كه‌یان باش یاریی كرد و ئه‌وه‌ی له توانایدا بوو كردی.
یه‌كێكی دیكه له هانده‌ران بۆ 964 ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ناوبژیوانی یارییه‌كه غه‌دری له هه‌ولێر كرد.
به هه‌زاران هانده‌ری هه‌ولێر ئه‌مشه‌و له پاركی ناوشار له به‌رده‌م شاشه‌یه‌كی گه‌وره سه‌یری یارییه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام به خه‌مباری به‌ره‌و ماڵه‌وه گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌مشه‌و یاریی كۆتایی جامی عێراق له به‌غدا كرا و هه‌ولێر به 0-1 گۆڵ به یانه‌ی جه‌وییه دۆڕا و پله‌ی دووه‌می به‌ركه‌وت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا