"پێستی مریشکی تێدەکەن"
بەهۆی فێڵەوە کەبابی ئێستا تاموبۆی جارانی نامەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەوانەی کە کەباب خۆرن رەنگە زۆر جار گلەیی ئەوە بکەن کە کەبابی ئێستا دابۆ بۆکەی جارانی نەماوە، کەبابچیەکیش دەڵێت غەلوغەشی تایادا دەکرێت و کەبابی ساچ کەم ماوە ئێستا چونکە ئەنواع و ئەشکال شت دەکەنە ناو قیمەکەیەوە.
محەمەد جەلال کەبابچییە و بۆ 964 دەڵێت، ئێستا بەشێکی زۆری کەبابچییەکان فێڵ دەکەن و نان بە تەواوی یان ئارد و کەپەک دەکەنە ناو قیمەی کەبابەکەوە.
دەشڵێت، جگە لەوانە گۆشتەکە پاک ناکانەوە و بەشێکی دەبێت فڕێبدرێت کەچی ئەوان بەکاری دەهێنن بۆیە کەبابی ئێستا تاموبۆی نییە و ئەو کەسانە بە هەرزانیش دەیفڕۆشن بۆیە بۆیان دەردەکات ئەگینا کەبابی باش نابێت هارزان بفرۆشرێت چونکە زەرەر دەکەی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی