دهۆک.. دوو تۆن و ٦٠٠ کیلۆ خۆراکی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا

+964

عەمار عەزیز – دهۆک

تیمەکانی چاودێری بازرگانی قایمقامیەتی دهۆک، لە مانگێکدا دوو تۆن و ٦٠٠ کیلۆ خۆراکی بەسەرچوو دەستبەسەر دەگرن.

شوکری شەفیق، بەرپرسی بەشی راگەیاندن لە فەرمانگەی چاودێری بازرگانی شاری دهۆک بە +964ـی راگەیاند، تەنیا لە مانگی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو لە سنووری پارێزگای دهۆک، تیمەکانی چاودێری بارزگانی توانیویانە دەستبەسەر دووتۆن و ٦٠٠ کیلۆ خۆراکی بەسەرچوو بگرن.

زیاتر وتی “مادەکان کۆکراونەتەوەو بەمنزیکانە لەناودەبردرێن”.

+964 دەزانێت، لە ناو کەلوپەلە دەستبەسەردا گیراوەکاندا ئێکسسواراتی ژنان وەک بۆیاغ، ماکیاژ بوونی هەبووە، هەروەها خواردنی وشک و خواردنی ناو قووتو وەک فاسولیاش هەبووە، جگە لەمەش خواردنەوە گازییەکان وەک پێپسیش دەستی بەسەردا گیراوە”.

شوکری شەفیق بۆ +964 ئاشکرایکرد کە ئەم مانگە رێژەی خۆراک و مادەی بەسەرچووی دەستبەسەردا گیراو زیادیان کردووە، وتی “ئێمە ١٠ تیممان هەیە رۆژانە بە مەیدانی سەردانی بازاڕو شوێنە جیاوازەکان دەکەن بەمەبەستی کۆنتروڵکردنی بازاڕو لەناوبردنی کەلوپەلی بەسەرچوو”.