پاركه تاقانه‌كه‌ى سكتان نۆژه‌نده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەى پارکى سکتان ده‌ست به جێبه‌جێكردنى دەکرێت و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت زیاتر له 49 ملیۆن دینارى بۆ ته‌رخان كراوه.
تاكه پاركی ئەو ناحیه‌یە کە له دواى به ناحیه‌بوونى سكتان له‌سه‌ره‌تاى ساڵانى 2000ـه‌كانه‌وه دروستكراوه، به‌ڵام ماوه‌ى زیاتر له 10 ساڵه نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه.
رەزامەندی وەرگیران بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م پاركه دواى نووسراوێكى ناحیه‌ى سكتان دێت كه له رۆژى 11.6.2023 ئاڕاسته‌ى قایمقامیه‌تى قه‌زاى كۆیه كردبوو، تیایدا ئاماژه‌ى به ورده‌كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م پاڕكه دراوه.
چەند یاریەکی ھاوچەرخی منداڵان و دانانی سیستەمی ئاودان و نۆژەنکردنەوەی سیاج و سەرجەم کەموکوریەکانی و دانانی روناککەره‌وەی مۆدێرن، له‌به‌شه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ن كه بۆ پاركه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شاخەوان عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى سکتان، بە 964ـى راگەیاند، پارکه‌كه کارى نۆژەنکردنەوە و زیادکردن و گۆڕینى بەشەکانى بۆ دەکرێت و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن شاره‌وانى ناحیه‌ى سكتانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وتیشی “نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێم به‌بڕى 49 ملیۆن و 270 هه‌زار دینارە جێبه‌جێ ده‌كرێت”.