دیمەنێکلە بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتی کاراتێ لە سلێمانی-و ێنە: 964+
یانەی پەیام یەکەمی کاراتێی کوردستان بوو
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
لە پاڵەوانیەتی کاراتێی یانەکانی کوردستان بۆ ئاستی منداڵان، یانەی پەیامی شاری هەڵەبجە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی کاراتێی کوردستان و لەهۆڵی پێشمەرگە، بە بەشداری زیاتر لە 300 منداڵ کە نوێنەرایەتی 30 یانەیان دەکرد، پاڵەوانیەتی کاراتێ بەرێوەچوو.
کۆڵنەدەر کەریم سەرۆکی فیدراسیۆنی کاراتێی کوردستان بە 964ـی وت، ئەمە یەکێکە لە چالاکییە گەورەکانیان کە بۆ ئاستی منداڵان رێکیانخستووە و ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە یاریزانانی منداڵ بەشداریان تێداکردووە.
وتیشی، لە بەرنامەی فیدراسیۆنەکەیاندایە کە هەر لەم ساڵدا پاڵەوانیەتی بۆ ئاستەکانی تازەپێگەیشتوان و لاوان لە شارێکی تری کوردستان رێکبخەن و رکابەری ئاستی پێشکەوتوانیش ئەنجام بدەن.
پاڵەوانیەتییەکە کە بۆ هەردوو جۆری کاتا و کۆمێتە بوو 16 یانە لە پارێزگای سلێمانی و شەش یانە لە پارێزگای هەولێر و پێنج یانە لە کەرکوک و چوار یانەش لە هەڵەبجە بەشداربوون، دوای بەرێوەچوونی رکابەرییەکانیش یانەی پەیامی شاری هەڵەبجە بەهەردوو جۆری کاتا و کۆمێتە پلەی یەکەمی یانەکانی کوردستانی بەدەستهێنا و هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و خاکی شاری کەرکوک پلەکانی دووەم و سێیەمیان مسۆگەرکرد.
پێداچوونەوە: توانا نەقی