ئاگرەکەی بەرلوت کۆنترۆڵکرا

964+

هونەر فارس

لە ئیوارەوە ئاگرێکی گەورە لە گۆڕستانی گوندی بەرلوت لە کەلار کەوتووەتەوە و لەلایەن هاوڵاتیانی گوندەکەوە کۆنترۆڵکرا.

دانیشتوویەکی گوندەکە بۆ 964 قسەدەکات و دەڵێت، نازانین کێ ئاگرەکەی کردووەتەوە ئایا ئەو کەسانەن کە بۆ سەیران هاتوو یان هەر سەردانکەرانی گۆڕستانەکە بوون.

وتیشی، پوش و پەڵاش و بەشآێکی زۆر لەو دارانی کە چێندراون لە گۆڕستانەکەدا سووتاون و بە زەحمەت توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.