هەواڵەکان

باخچەیەکی ساوایان مەترسی لەسەرە و زێدەڕۆیی بۆ سەر ژینگە و راوەماسی کەمی کردووە


ژووری هەواڵ

ئەگەرچی بارانەکەی شەوی رابردوو لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بە نمە و لەسەرخۆ باریوە، بەڵام لە سنووری قەزای سیدەکان تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆش بارانەکە بەردەوام بوو و بەهۆی بەخوڕ بارینییەوە لافاو دروستبوو و زیانی جۆراوجۆری بەجێهێشت.

باخچەیەکی ساوایان لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئاڵتوون سیتی لە هەولێر، بەهۆی داڕمانی رێڕەوێکی ئاو مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان دروستکردووە، بە قسەی مامۆستایەکی باخچەکە، ئەوان ناوێرن تەنانەت ئۆتۆمبێلیش لە نزیک شوێنەکە رابگرن و چونکە مەترسی هەیە بەتەواوی دابڕمێت.

لە سنووری پارێزگای سلێمانی زێدەڕۆیی کردن بۆ سەر ژینگە و راوەماسی لەلایەن هاوڵاتیان کەمیکردووە، هۆکارەکەش بۆ هاوکاری هاوڵاتیان و گەشتیاران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەگەڕێندرێتەوە.

سروشت و ژینگەی کوردستان جگە لە جوانی و سەرەنجڕاکێشییەکەی، هەڵکەوتە سیحراویەکەشی وایکردوە لەهەموو لایەکەوە مرۆڤ سوودی لێوەربگرێت، ئەوەی دەمەوێت بۆتانی باس بکەم بەردە ناوازەکەی گوندی (کانی مانگ)ە لە قەزای پێنجوێن بە شێوازێک نەخشى گرتووە هەردەڵێی جۆڵانەیە و بۆ منداڵان دروستکراوە.