ماڵێک سووتاو پیاوێکیش گیانی لەدەستدا

964+

زەید کۆچە – دهۆک

بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە کۆمەڵگای جەمبوورلە ناحیەی فەیدی سەر قەزای سێمێل ماڵێک سووتاو پیاوێکیش گیانی لەدەستدا.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، ماڵەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و پیاوێکیش لە ماڵەکەدا گیانی لەدەستداوە.

وتیشی، تیمەکانیان لە شوێنی رووداوەکەن و جارێ نازانن ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی چەندە.