نرخی نەوت چوار مانگە هێندە بەرز نەبووە

964+
ژووری هەواڵ

بەگوێرەی بازاڕی نەوتی جیهانی، ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی برێنت لە بەرزیدایە، هەر بەرمیلێکی 85 دۆلار و 17 سەنت دەکات.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بریتیە لە 81 دۆلار و 65 سەنت.

بەگوێرەی داتاکان، نرخی نەوت لە هەفتەی رابردوو بەرزترە و کۆتا جار ناوەڕاستی نیسانی ئەمساڵ بووە لەو نرخەدا بیندراوە.

شیکەرەوەکانی بواری وزە ئاماژە بەوە دەکەن، زۆربوونی خواست لەسەر نەوت هۆکاری ئەو بەرزبوونەوەیە، بەڵام چاوەڕوان ناکەن زۆر زیاتر بەرزببێتەوە.