گەنجێکی کەلار بەهۆی قۆزیەکەیەوە گرفتی بۆ دروستبووە
964+
هونەر فارس
باڵای 188 سانتیمەترە و سەرقاڵی کاری مۆدێلاتی جلوبەرگە. ئەیوب نەجم گەنجێکی قەزای کەلارە، قۆزیەکەی گرفتی بۆ دروستکردووە، هەر وێنەیەک بڵاودەکاتەوە بۆ هەڵخەڵەتاندنی کچان دەیبەن و ئەکاونتێکی ساختەی پێدادەنێن.
ئەو دەڵێت، بە ناو و وێنەکانیەوە بەڵێنی هاوسەرگیری بە کچان دەدرێت و داوای پارەیان لێدەکرێت، تا ئێستاش دوو جار سکاڵای بردووەتە بنکەی پۆلیس و بەهیوایە ئەو کەسانەی بەو کارە هەڵدەستن رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
بەگوێرەی مادەی 2ـی یاسای ژمارە 6ـی ساڵی 2008، خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی سزای لەسەرە بە زیندانیکردن لە شەش مانگەوە بۆ پێنج ساڵ و پێبژاردن لە ملیۆنێکەوە تاوەکو پێنج ملیۆن دینار.
پارێزەرێک چیرۆکی جیاواز لەبارەی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەگێڕێتەوە.
تەنیا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2023، لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، 149 حاڵەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی تۆمارکراوە بەگوێرەی ئەو ئامارە لەچاو شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو 48 حاڵەت زیادیکردووە.
تاوانەکانی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی زۆرن، رەنگە هەندێکیان بەهۆی بێ ئاگایی لە سزا و هەندێکیان بە ئەنقەست بێت بەڵام دواجار هەردوو جۆرەکە بە تاوان هەژماردەکرێن.