هەواڵ
ئاگر له پاڵاوگه‌ی كار گرووپ كه‌وته‌وه
964+
ژووری هه‌واڵ
به پێی زانیارییه‌كانی 964 ئاگرێك له پاڵاوگه‌ی كۆمپانیای كار گرووپ كه‌وتووه‌ته‌وه و ئاگرەکە به‌رده‌وامه.
سەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر به 964ی راگه‌یاند، جارێ هیچ زانیاری‌یان نییه و به ڕێگه‌وه‌ن بۆ شوێنی ئاگره‌كه.
به‌ڵام وتیشی، سێ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتووه‌ته شوێنی ئاگره‌كه و چوار ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌ن.
دوای کاتژمێرێک لە کەوتنەوەی ئاگرەکە 964 بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، چەندینجار پەیوەندی بە وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر کرد، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.
پاڵاوگەی کار گروپ دەکەوێتە ناحیەی کەورگۆسک لە قەزای خەبات.