نموونەیەک لە تەماتەی بەرهەمهاتووی رەنگ پەمەیی و سوور _ وێنە: 964
زیاتر گەشتیاران دەیکڕن
تەماتە پەمەییەکەی شارەزوور بۆ برژاندن و تەشریب بەرناکەوێت
964+
ئەحمەد مستەفا
رۆژ رۆژی ئەو کێڵگانەیە کە تەماتەیان بەرهەمهێناوە و دەکەونە سەر رێگەی سەیدسادق بۆ خورماڵ.
گەشتیارێکی زۆر دەچنە سەیرانگاکانی هەڵەبجە و هەورامان و ئەو رێگەیە بەکاردەهێنن، تەماتەی پەمەیی بۆ برژاندن و تشریب و تەماتەی سووریش بۆ زەڵاتە دەکڕن.
هەردوو جۆری تەماتەکە کیلۆیان بە 750 دینار دەفرۆشرێت و خەڵکێکی زۆریش هەن بە چەند کیلۆ و بە سندوق دەیکڕن.
رەهەند بەختیار، فرۆشیار لە دەشتی شارەزوور بە 964ـی وت، بەپێی ئەوەی تەماتە پەمەییەکە تامی ترش و مزرە زووتر ساغ دەبێتەوە و گەشتیاران بۆ برژاندن و تشریب دەیبەن.
بە قسەی رەهەند بێت، زۆری خواست بەهۆی ئەوەیە رێگەی هاتوچۆی سەدان گەشتیارە کە دەچن بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە و هەورامان و بە نرخێکی هەرزان تەماتەی کوردییان دەستدەکەوێت.