نۆ ساڵ بە سەر رۆژە رەشەکەی شنگالدا تێپەڕی

964+
ژووری هەواڵ

– ئەمڕۆ نۆ ساڵی تەواو تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە شنگال و دەوروبەری.

-دواجار ئەمڕۆ چیرۆکی موچە دواکەوتووەکە کۆتایی پێهات و وەزارەتی تەندروستی نۆبەرەی موچەکە وەردەگرن.

– ئەگەر دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن و بەنیازن بە ئۆتۆمبێل گەشت بکەن، وەرن هەواڵە خۆشەکەتان پێ بڵێم.
لەمڕۆوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سۆران بەشی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی کردەوە.

– لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری دهۆک دەرفەتی دامەزراندن بۆ 100 دەرچووی زانکۆ راگەیەندرا، هەمووشی بۆ ئەو کەسانەیە کە لە بوارە پزیشکییەکاندا شارەزان و سەری لێ دەردەکەن.

-کاردانەوەو سەدای رووداوە سەختەکەی چیای بەرانانی دەربەندیخان بەردەوامە، رووداوێک بە هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداو ئێستا هاتوچۆ و ئیدارەی شارەکە لەسەری ناکۆکن.